كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتی ئامۆل

581t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتی “ئامۆل” به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون.
كرێكاران و كارمه‌ندان له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا رایانگه‌یاند: “شیركه‌تی موخابراتی ئامۆل به‌ڵێنی داوه‌ تا رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ چه‌ژنانه‌ی ئه‌م كرێكار و كارمه‌ندانه‌ په‌رداخت ده‌كات، به‌ڵام نه‌ته‌نیا تائێستا حه‌قده‌ستی مانگی ره‌شه‌ممه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو سه‌نوات و مه‌زایای كۆتایی ئه‌مساڵیشیان خراوه‌ته‌ ساڵی داهاتوو.” له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی موخابراتی ئامۆل كه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ساڵه‌ له‌م ناوه‌نده‌ كار ده‌كات و هێشتا له‌ژێر چاودێری په‌یمانكار دایه‌، وتی: “به‌ پێی به‌ڵگه‌كان كرێكاران و كارمه‌ندانی په‌یمانی له‌ ساڵی ٨٤وه‌ ده‌بووایه‌ ره‌سمی كرابان، به‌ڵام له‌م شیركه‌ته‌ كرێكاران و كارمه‌ندان كه‌ له‌ ناوه‌ندی خه‌ده‌ماتی شه‌هری كار ده‌كه‌ن، هێشتا وه‌كوو كارمه‌ندی ناوه‌ندی ئاواییه‌كان ده‌ناسرێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →