كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام

ڕۆژی پنج شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌رمانان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و شاره‌داریه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی پێنج مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه‌ و پێشتریش بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌بردبووكرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه‌ ڕایانگه‌یاندبه‌ هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، توانای دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌ماوه‌ و له‌ باروودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.