كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئابفای ئه‌هواز

598t
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ كرێكارانی په‌یمانكاری “ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری شیركه‌تی په‌یمانكاری “په‌رتۆ داچك”ی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی ئابفای ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی مانگی رێبه‌ندان، مافی جه‌ژنانه‌ و زیاتر له‌ دوو مانگ مافی بیمه‌كه‌یان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی، كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ١٦ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز كه‌ رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی ئه‌مساڵ پاش ٤ ساڵ كاری به‌رده‌وام، به‌ بیانووی نه‌بوونی خاوه‌نكار ئێخراج كرابوون، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان حازر بوون و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار و وه‌رگرتنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.