رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی “ئابگینه” له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه و گرفتی یه‌كساڵه‌ی ئه‌م شیركه‌ته، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری قه‌زوین كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی حازر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، رایگه‌یاند: به‌شێك له كرێكارانی ٦ مانگ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ماوه‌ی ١٤ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه. ئه‌م شیركه‌ته به هه‌ر كام له كرێكاران نزیكه‌ی ١٥ میلیۆن تمه‌ن قه‌رزاره و تا ئێستا جه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵیشی به ئێمه په‌رداخت نه‌كردووه.” شایانی باسه شیركه‌تی ئابگینه له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا به بیانووی كێشه و گرفتی ماڵی، له په‌رداخت كردنی به‌شێكی به‌رچاو له حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.