كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی درگای ئه‌و ناوه‌نده‌ و بێكار كردنیان، كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام به‌ دوای بڕینی گازی ئه‌و كارخانه‌ و هه‌وڵه‌كانی به‌رێوبه‌ران بۆ داخرانی درگای كارخانه‌، له‌به‌رده‌م ئه‌و سایته‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.بە وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌ هه‌ر جار و به‌ بیانوویه‌ك ده‌یانه‌وێت كرێكاران بێكار و كارخانه‌كه‌ دابخه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →