رۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی رێبه‌ندان نزیك به ٦٠ كرێكاری كارخانه‌ی “فولادی ئه‌لبورز” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی پیشه‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له تاكستان كۆبوونه‌وه.
خاوه‌نكاری كارخانه‌ی فولادی ئه‌لبورز به بیانووی ئه‌وه‌یكه به‌رهه‌مهێنان له‌م واحیده سه‌نعه‌تییه قازانجی نییه، له یه‌كساڵ له‌وه‌پێشه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی ٢١٠ كه‌س له كۆی ٤٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به وته‌ی كرێكاران، ئه‌م بارودۆخه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئه‌منیه‌تی شوغڵی نزیكه‌ی ١٩٠ كرێكار هه‌یه كه له كارخانه‌كه ماونه‌ته‌وه. به‌م هۆیه‌وه له ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا كرێكارانی فولادی ئه‌لبورز زیاتر له پێنج جار له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداری رژیم له تاكستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.