كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌ساجی كاشان

621t (1)

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی كاشان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌شداربووان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشیكرانی پێش له‌ كاتی دیاریكراوی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و رایانگه‌یاند: “به‌شێكی به‌رچاو له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌ هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌ سه‌ختگیرانه‌یه‌ ناتوانن له‌ مافی خانه‌نشینی یاسای پێشه‌ی سه‌خت و زیانباره‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرن.” شایانی باسه‌، خاوه‌نكار له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی زیاتر له‌ ٥ مانگی ئه‌م كرێكارانه‌ خوده‌بوێرێت.