كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریزكه‌ف

429y
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی “ته‌بریزكه‌ف” له‌ “مه‌ره‌ند” كه‌ ده‌یان مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكارانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی ئێعترازی، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٢٥ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خاوه‌نكار له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ی ته‌عتیل كردووه‌.