كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێترۆشیمی هێگمه‌تانه‌ی هه‌مه‌دان

27y
رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی پێترۆشمی “هێگمه‌تانه‌” له‌ هه‌مه‌دان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راگه‌یاندنی داخرانی یه‌ك مانگه‌ی شیركه‌ت، له‌به‌ر درگای ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ پێترۆشیمیه‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران له‌ یه‌كه‌مین رۆژی كاری ساڵی نوێ، له‌ كاتی چوون بۆ شوێنی كاره‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار و مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ پێشیان پێگیرا و پێیان راگه‌یه‌ندرا كه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شیركه‌ته‌كه‌ داخراوه‌ و كاره‌كه‌یان راگرتووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران نه‌دراوه‌ و به‌ راگه‌یاندنی له‌ناكاوی داخرانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، كرێكاران هه‌روا بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌.