كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كوشتارگای مورغی كه‌یسه‌م

36y
راپۆرته‌كان باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی كرێكارنی كوشتارگای “مورغی كه‌سیم” پاش ته‌عتیلاتی ره‌سمی رۆژانی نه‌ورۆز ده‌كه‌نبه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ١٨٠ كرێكاری كوشتارگای سه‌نعه‌تی مورغی كه‌یسه‌م له‌ ئۆستانی گیلان پاش ته‌عتیلاتی ره‌سمی نه‌ورۆز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌موو رۆژێك له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌، ئیداره‌ی كار یان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری “ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه‌” كۆده‌بنه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ پێشینه‌ی كاریی ٨ تا ١٢ ساڵیان له‌ كوشتارگای سه‌نعه‌تی “مورغی كه‌سیم” هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مافی جه‌ژنانه‌ كۆتایی ساڵ و سه‌نه‌واتی خزمه‌تی ئه‌وانیش په‌رداخت نه‌كراوه‌.