كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز بافت

48y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “مه‌نگه‌نێز بافت” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌م كرێكارانه‌، داخرانی دوو مانگ مه‌عده‌نی بافت و نه‌درانی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاریان به‌‌ هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژی دووشه‌ممه‌ راگه‌یاند.