رۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ٤٠٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی رۆنی نه‌باتی “جیهان” له به‌رامبه‌ر ئوستانداری “زه‌نجان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی كارخانه‌ی رۆنی نه‌باتی جیهان له ناڕه‌زایه‌تی به كاركردی نایاسایی مودیریه‌تی ناوه‌ندی رۆنی نه‌باتی جیهان و نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، رۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی “خاكه‌لێوه”یش له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، رهعایت نه‌كردنی یاسای كار، نه‌درانی حه‌قده‌ستی ئیزافه‌كاری، په‌رداخت نه‌كردنی مافی شیفتی، ته‌حویل نه‌دانی كۆپی قه‌راردادی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكار، هه‌ڕشه، هاتنه خواره‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به‌ستنی قه‌راردادی یهكمانگه و كه‌مته‌رخه‌می به كێشه و گرفتی كرێكاران له زومره‌ی گرینگ‌ترین بابه‌تگه‌لێكه كه له لایه‌ن كرێكارانه‌وه باسی له‌سه‌ر كراوه.