كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئوتوبوسڕانی ئیسفه‌هان

 

361t

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا نزیك به‌ هه‌زار كرێكاری ناڕازی شیركه‌تی ئوتوبوسڕانی ئیسفه‌هان و ده‌ورووبه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ ویست و داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داریی رژیم له‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.
یه‌كێك له‌ كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئوتوبوسڕانی ئیسفه‌هان و ده‌ورووبه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند: “له‌ حاڵی حازردا من به‌ زیاتر له‌ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كار، رۆژانه‌ ٢٨ هه‌زار تمه‌ن حه‌قده‌ستم پێده‌درێت. له‌ ٢٠ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ بڕیار بووه‌ كه‌ رۆژانه‌ ٣٤ تمه‌ن بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی ئوتوبوس به‌ رانه‌نده‌كان په‌رداخت بكرێت، له‌ حاڵی حازریشدا مافی خاوێن كردنه‌وه‌ی ئوتوبوس هه‌ر ئه‌و ٣٤ تمه‌نه‌یه‌. ئه‌م نیگه‌رانیشه‌ هه‌یه‌ كه‌ شیركه‌ت واحێد له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێدا كرێكارانێك كه‌ هه‌ڵسووڕاوانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، ئێخراج بكات چونكه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م رووداوه‌ له‌ ساڵی رابردوودا هاته‌ ئاراوه‌.”