كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد سازانی فه‌رایه‌ند

83y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی “فولاد سازانی فه‌رایه‌ند”، بۆ دووهه‌مین جار له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی كارخانه‌ی فولاد سازانی فه‌رایه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، رۆژی شه‌ممه‌ بۆ دووهه‌مین جار له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كار له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌ت كار به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ره‌سمی كارخانه‌ی “فولاد سازانی فه‌رایه‌ند” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “مه‌لارد”، له‌ناكاو له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌ رۆژی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٣، له‌سه‌ركار ئێخراج كران.