كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌ی بوڕی كارونی شوشته‌ر

87y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌ی بوڕی “كارونی شوشته‌ر” له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زارتی كار و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست
نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی نه‌ی بوڕی موجته‌مه‌عی كارونی شوشته‌ر كه‌ مانگی خه‌زڵه‌وه‌ری ساڵی ٩٣ به‌ پێی یاسای خانه‌نشینكراوی پێش له‌ كاتی دیاری كراو له‌ كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان خانه‌نشین كرابوون، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ رێژه‌ی موسته‌مه‌ڕی و هه‌روه‌ها تۆمار نه‌كردنی پێشینه‌ی كارییه‌كه‌یان وه‌ك پێشه‌ی سه‌خت و زیانبار، سه‌ردانی “تاران”یان كرد و له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زارتی كار و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه‌.