رۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی “فارسیتی دورود” له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ئه‌م شیركه‌ته، له به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كاری رژیم له تاران كۆبوونه‌وه.كرێكارانی ناڕازیی كه له‌م ئۆستانه‌وه سه‌ردانی تارانیان كردبوو، رایانگه‌یاندووه: “پاش ئیخراجی به‌ربڵاوی كرێكاران له ماوه‌ی ٣ مانگی رابردۆوه، بڕیار وابوو بارودۆخی له‌بار بۆ چالاكی سه‌رله‌نوێی پێكبێت، به‌ڵام كاتێك رۆژی ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه چووینه كارخانه‌كه، به‌ره‌وڕووی ده‌رگا داخراوه‌كان بووینه‌وه و پێمانیان راگه‌یاند، به هۆی كێشه و گرفتێك كه له كارخانه‌كه هه‌یه، به‌نیازی درێژه‌ی چالاكی له‌م شیركه‌ته نین.