كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سابوون سازی خۆڕه‌مشه‌هر

123y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی سابوون سازی خۆڕه‌مشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی مه‌زایاكانیان و نادیار بوونی بارودۆخی پیشه‌یی خۆیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ خۆڕه‌مشه‌هر كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌ كاتی راگیرانی چالاكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌م كاته‌دا سه‌ڕه‌رای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ بارودۆخی حه‌قده‌سته‌كانیان، تائێستا هیچ و‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. له‌ حاڵی حازردا نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكار له‌ ئێستخدامی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ دان كه‌ لانیكه‌م دوو ساڵه‌ حه‌قده‌ست و سه‌رجه‌م مه‌زایای دوخراویان له‌وانه‌ مافی بیمه‌ی كرێكاریی، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.