كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆلگه‌وهه‌ر

127y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ژماره‌ ٢ی “گۆلگه‌وهه‌ر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراج كردنی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداریی رژیم له‌ شاری “سیرجان” كۆبوونه‌وه‌.له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئه‌مه‌ دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی موجته‌مه‌عی گۆلگه‌وهه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی به‌رینی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌یه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی گۆڕینی هێز، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێدایه‌ كه‌ هه‌ر كام له‌‌وان لانیكه‌م ٥ تا ٦ ساڵ، هێزی خۆیان بۆ كار له‌م مه‌عده‌نه‌ ته‌رخان كردووه‌.