كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز

132y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز و ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخران و په‌رداخت نه‌كردنی دوو تا سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.