كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی وه‌رامین

150y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی “وه‌رامین” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی چالاكی سه‌رله‌نوێی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و نادیار بوونی بارودۆخییان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رامانداری رژیم له‌ شاری وه‌رامین كۆبوونه‌وه‌.مودیرانی كارخانه‌ی قه‌ندی “وه‌رامین” به‌ بیانوی كه‌میی مه‌وادی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنان، چالاكی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ راگیرا و بێكاری زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری بێ پێشینه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.