كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان

153y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌سازی “خوزستان” له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری، فه‌رمانداریی ئیداره‌ی كار و ئیداره‌ی لوله‌سازی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی رژیم له‌ ئۆستانی خوزستان كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی نادیاری مه‌زایای موزدی و پیشه‌ییه‌كانیان، كۆبوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، نزیك به‌ ٨٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ ١٢ كه‌سیان ره‌سمی و نزیكه‌ی ٦٨ كه‌سیشیان كرێكاری قه‌راردادین‌. ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، له‌ ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ساڵی ٩٣ و هه‌روه‌ها جه‌ژنانه‌ و پاداشی دوو ساڵی رابردووی خۆیان، بێبه‌ش كراون.