رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، نزیك به ١٠٠ كرێكاری ناوه‌ندی خه‌ریدی “په‌دیده‌ی شاندیز”ی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ستی زیاتر له چوار مانگی خۆیان له به‌رده‌م درگای وروودی شاری رۆیایی په‌دیده‌ی شاندیز كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: “مودیرانی په‌دیده‌ی شاندیز به‌ڵێنی دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان به ئێمه دابوو و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئێستا هیچكام له مودیرهكان له شاری رۆیایی په‌دیده حزووریان نییه.” شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه له مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.