رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری نیروگای “ته‌ورێز”، له به‌رامبه‌ر ساختمانی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی نیروگای ته‌ورێز له‌م كۆبوونه‌وه رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكاری ئه‌م نیروگایه كه ماوه‌ی ٨ مانگ له‌وه‌پێش بڕیاریان دا زیاتر له ٦٠ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م موجته‌مه‌عه سه‌نعه‌تییه به به‌شی خسوسی بسپێرن، مه‌زایای كرێكارانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردۆته‌وه تا ئه‌م موجته‌مه‌عه سه‌نعه‌تییه، سود و قازانجی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت. له ئه‌گه‌ری سپاردنی ئه‌م موجته‌مه‌عه به به‌شی خسوسی، مه‌زایای دهریافتی ئێمه به‌ره‌به‌ره كه‌متر له رێژه‌ی حاڵی حازر ده‌بێت.”