كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پارسی قوو

162y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ مانگی خاكه‌لێوه‌، نزیك به‌ ١٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی “پارسی قوو” له‌ تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.مافی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردوۆه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌ر مانگه‌ به‌ دواخرانی مانگێكه‌وه‌ په‌رداخت ده‌كات و حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای دواخراوی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردووی ٣١٠ كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی تا ئێستا په‌رداخت نه‌كردووه‌.