كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی رێگاوبانی ئێڤیۆل

166y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی شیركه‌تی رێگاوبانی “ئێڤیۆل”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوكانیان، له‌ به‌رده‌م كارگای ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی شیركه‌تی رێگاوبانی “ئێڤیۆل” كه‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ چوار باندی رێگای “سه‌واد كوه‌” كار ده‌كه‌ن، به‌ به‌رێوبه‌ردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارگایه‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، جه‌ژنانه‌ و مافی سنه‌واتی خۆیان بوون.