كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سیمانی كارون

171y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی ٣٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی “كارون”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و به‌ رۆژ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌یی خۆیان، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌ی كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعتییه‌ رایانگه‌یاند: ” له‌ كارخانه‌ی سیمانی كارون زیاتر له‌ ٣٢٠ كرێكاری ره‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی كار ده‌كه‌ن كه هه‌ر كامه‌یان‌ نزیكه‌ی یه‌ك تا سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه.‌ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٣وه‌ تا كۆتایی ساڵی رابروودا، ٦٥ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی سیمانی كارون به‌ بیانووی ته‌وابوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون.”