رۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری ناوه‌نده‌كانی موخابراتی ئاواییه‌كان، له به‌رده‌م ساختمانی شیركه‌تی موخابرات له شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ئه‌م كرێكارانه كه له ئۆستانه جیاجیاكانی “ئێران”ه‌وه هاتبوونه “تاران”، به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ماده‌ی ٨٣ی له یاساكانی ماڵی ده‌وڵه‌ت ناڕازیین. ئه‌م ماده‌ی یاساییه، شیركه‌تی موخابراتی ئێران ناچار ده‌كات ڵه‌گه‌ڵ كرێكارانی ناوه‌ندی موخابراتی ئاواییه‌كان قه‌راردادی راسته‌وخۆ ببه‌ستێت و بیمه‌ی كرێكاران تا كاتی خانه‌نشینی په‌رداخت بكرێت.