رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گۆڵان، دوابه‌دوای ئێخراجی ٨٠ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لوزی “زمستان یورت” له “ئازادشه‌هر”ی ئۆستانی گولێستان، كرێكارانی ئێخراجی و كرێكارانی مه‌عده‌ن، له به‌رده‌م تونێله‌كه كۆبوونه‌وه.دوابه‌دوای كرده‌وه‌ی خاوه‌نكاری یه‌كێك له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی مه‌عده‌نی زمستان یورتی شۆمالی غه‌رب، ٨٠ كه‌س له كرێكاران به‌پێشینه‌ی ٨ تا ١٨ ساڵ كار له‌م مه‌عده‌نه، به ٥ مانگ و نیو حه‌قده‌ستی دواخراو له‌سه‌ركار ده‌ركران. كرێكارانی ئێخراجی له‌گه‌ڵ باقی هاوكاره‌كانیان به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی زیاتر له ٦٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی زمستان یورتی شۆمالی غه‌ربی و شه‌رقی، له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابرۆوه دواخراوه.