كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب

186y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی مه‌عده‌نی كرۆمیتی “فاریاب”، له‌ ساختمانی فه‌رمانداریی رژیم له‌ شاری “منوجان” كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كار له‌ مه‌عده‌ن له‌ زومره‌ی پێشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان به‌ ئه‌ژمار دێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران به‌نیازی ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی خانه‌نشینی له‌ رێگای ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ یاسای كارن. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردۆوه‌ به‌دواداچوونی بۆكراوه‌، چونكه‌ بڕیار بوو ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌خت و زیانبار بوونی كاری مه‌عده‌ن، چوار له‌سه‌د به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی په‌رداخت بكات، به‌ڵام له‌ په‌رداخت كردنی ئه‌م پووڵه‌ خۆی بوارد و به‌م بۆنه‌وه‌ سازمانی “ته‌ئمین ئیجتماعی”ش ئه‌م كرێكارانه‌ خانه‌نشین ناكات.”