كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئێران تایێر

241y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئێران تایێر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی قه‌راردادی نوێی كاری، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاند: “له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌به‌ری كارخانه‌ به‌نیازبوو تا به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری حه‌جمی بسپێرێت، له‌م دواییانه‌دا گروپێك له‌ كرێكاران بۆ به‌ستنی قه‌راردادی نوێ كاری بانگ كران و له‌ قه‌راردادی كاریی هه‌ر كامه‌یان، شیركه‌تێكی جیاوازی په‌یمانكاریی وه‌ك خاوه‌نكار تۆمار كراوه‌.”