رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی سیمانی “لووشان”، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی ٢٠ مانگ بارودۆخی پیشه‌یی خۆیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له “روودبار” كۆبوونه‌وه.یه‌كێك له كرێكارانی نارازیی رایگه‌یاند: “كێشه و گرفتی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان له مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی ٩٢ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ده‌وڵه‌ت به بیانووگه‌لێكی جیاجیا، ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه كه زیاتر له ١٨٠ كرێكاری هه‌یه، ته‌عتیل كردووه. له سه‌رجه‌م كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی سیمانی لووشان، ئێستا ٤٩ كرێكاری په‌یمانی و ١٧ كرێكاری ره‌سمی و بهپیشێنهی ١٠ تا ١٨ ساڵ ماوه‌نه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی ٢٠ مانگه بیلاتهكلیفن و چاوه‌روانی كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ن و به‌نیازی ئه‌وه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركاره‌كانیان.”