كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌هاسێرام

374t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی رێبه‌ندان، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی و سێرامیكی “سه‌ها سێرام”، جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ “ئه‌رده‌كان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی كارخانه‌ی “سه‌ها سێرام”، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و ١ ساڵ مافی بیمه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ راگه‌یاند. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ سێهه‌مین جاره‌ كه‌ له ‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ ئه‌رده‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌ك بۆ پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كرێكاران رووی نه‌داوه‌.