رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، دوابه‌دوای دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوی گازگرتوویی له پاڵاوگای “شازه‌ند”ی ئه‌راك، كرێكاران له به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌م پاڵاوگایه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
پاش رووداوی یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له پاڵاوگای شازه‌ند كه بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك و گیان له‌ده‌ستدانی ٣ كرێكاری ئه‌م پاڵاوگایهی لێكهوتهوه، كرێكاران و كارمه‌ندانی له به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی گیانیان زۆر نیگه‌ران كردووه. شایانی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا پاڵاوگای ئه‌راك ٣ جار تووشی رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه بووه.