كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز

408y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌مان دژی خوزستان” سه‌ربه‌ شاره‌داری مه‌نته‌قه‌ی سێ ئه‌هواز، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌مان دژی خوزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، سه‌ره‌تا له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی شاره‌داریی و دواتر له‌ به‌رده‌م شورای شاری رژیم له‌ “ئه‌هواز” كۆبوونه‌وه‌.