كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوم

412y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری قوم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی له‌ناكاویان به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی شورای شاری رژیم له‌ قوم له‌ به‌رامبه‌ر ساختمای ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكاری په‌یمانی له‌ ناوچه‌ی هه‌شتگانه‌ی شاره‌داری قوم له‌ به‌شی فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن و وادیاره‌ كه‌ ئه‌وانیش ئیخراج سازییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌. به‌ پێی ئیدیعای مودیرانی شیركه‌تی په‌یمانكاری، هۆكاری ئێخراجی به‌رینی كرێكاران نه‌بوونی بودجه‌ی پێویستی شاره‌داری “قوم”ه‌.