كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد

467y
رۆژی دووشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان،‌ كرێكارانی سازمانی خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بروجێرد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی به‌ هه‌ڵگرتنی پلاگاردگه‌لێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی كرێ ماڵ، قسته‌كانی بانك، شه‌هریه‌ی مه‌دره‌سه‌ی منداڵان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قه‌رز و گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی دیكه‌یان بۆ دروست ده‌كات.