كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نایه‌عی پوشش ی ئێران

495y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نایه‌عی “پوشش”ی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “پوشش”ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كرێكارانی ناڕازیی و مودیرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌رگیر بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ به‌ ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی رژیم كۆتایی پێهات.