كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میراس فه‌رهه‌نگی بۆیرئه‌حمه‌د

500y
كرێكارانی میراس فه‌رهه‌نگی “كۆهكیلوویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د”، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری چاودێری میراس فه‌رهه‌نگی ئه‌م ئۆستانه‌ له‌ قه‌ڵای “دێشمووك”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست و خوازیاری به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان بوون.به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ساڵانێكه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ هاوینی ساڵی ٨٨وه‌ له‌ ژێر چاودێری په‌یمانكار، ده‌ستیان به‌ پاكسازی و نوێژنكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای مێژوویی دێشمووك كردووه‌، به‌ڵام په‌یمانكار بێ ئه‌وه‌یكه‌ مافی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت بكات، له‌م ئۆستانه‌ هه‌ڵاتووه‌. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی په‌رداخت نه‌كراوه‌.