كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی وه‌رزشگای ئازادی

509y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی وه‌رزشگای ئازادی، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ نێوانجیگه‌ری شیركه‌تێكی په‌یمانكاری بۆ كار له‌ وه‌رزشگای ئازادی دامه‌زراون و دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون و داویان كردووه‌ كه بارودۆخی قه‌راداه‌كانیان بگۆڕدرێت و قه‌رارداده‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌جموعه‌یه‌ وه‌رزشییه‌ تازه‌ بكه‌نه‌وه‌.