كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد

525y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شورای شاری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، بڕیار بوو له‌ جه‌له‌سه‌ی عه‌له‌نی ئه‌ندامانی شورای شاری رژیم، كێشه‌ و گرفتی كرێكاران و باقی كرێكارانی شاره‌داری بروجێرد تاوتوێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌م جه‌له‌سه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای به‌شداری جێگری شاره‌دار، به‌رپرسی حه‌راسه‌ت و بازڕه‌سی و ٨ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی شورای شار، به‌ڕێوه‌نه‌چوو. شایانی باسه‌، له‌ شاره‌داری بروجێرد، زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٠٠ كرێكار و كارمه‌ند كار ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانگانه‌ش حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌ دواخرانه‌وه‌ په‌رداخت ده‌كرێت.