كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری كووهده‌شت

572y
رۆژی شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی شاره‌داری كووهده‌شت هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی لۆڕستان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی شۆغڵیان بوون.ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ناڕازیین. شایانی باسه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ پاش به‌شداری فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری كووهده‌شت و به‌ڵێنه‌كانی ناوبراو بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ و گرفتی كرێكاران، كۆتایی پێهات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →