كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌ف

394t

كرێكارانی “ته‌بریز كه‌ف” له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا سه‌ره‌كیه‌كانیان، له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌دیمی ئه‌م كارخانه‌یه‌‌، خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی ٦٠ هێزی كاری تازه‌ كه‌ له‌ مانگی ره‌زه‌به‌ره‌وه‌ له‌م كارخانه‌یه‌ دامه‌زراون، په‌رداخت نه‌كردووه‌. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ جۆره‌ها كاشی و سه‌رامیك به‌ نرخێكی گونجاو له‌ بازار ده‌فرۆشێت و خاوه‌نكار ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رهه‌مه ته‌ولیدییه‌كانی بۆ ده‌روه‌ی وڵات ده‌نێرێت، هه‌رله‌م حاڵه‌دا كه‌ سودێكی گونجاو له‌ بازاڕ به‌ده‌ست دێنێت، سه‌باره‌ت به‌ په‌رداختی مه‌زایای كرێكارانی كه‌مته‌رخه‌می نیشان ده‌دات.