كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیروگای ته‌ورێز

577y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری نیروگای ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ خسوسی سازی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ له‌ شیركه‌تی مودیریه‌تی به‌رقی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خسوسی سازی نیروگاكه‌ ئه‌منیه‌تی شۆغڵیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها به‌ دواخرانی ٩ مانگ به‌شێك له‌ مه‌زایاكانیان ناڕازیین. به‌ وته‌ی ئه‌وان، خاوه‌نكار له‌ ٩ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ زۆرێك له‌ مه‌زایاكانی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌وانه‌ ئیزافه‌كاری، پاداشی رۆژی كرێكار، هه‌زینه‌ی ته‌عمیرات و كارانه‌كه‌یانی بڕیوه‌.