كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی تاران

635y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌ت واحێد به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی یارمه‌تی بێلاعه‌وه‌ز كه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٦دا قه‌رار بوو بۆ كڕینی مه‌سكه‌ن پێیان بدرێت، له‌ به‌رده‌م شورای شاری رژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.یه‌كێك له‌ كرێكاران به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: “یارمه‌تی بیلاعه‌وه‌زی كڕینی مه‌سكه‌ن‌ پێوه‌ندی به‌ مۆسه‌وه‌به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٦ له‌ لایه‌ن شاره‌داریی تاران بۆ فرۆشی هه‌ندێك له‌ زه‌وییه‌كانی ئیزافه‌ی شیركه‌ت واحێد، په‌سه‌ند كرا. ئه‌و كاته‌ له‌ بابه‌تی فرۆشی زه‌وییه‌كانی ئیزافه‌ی شیركه‌ت واحێد، مه‌بله‌غی ٧٥ میلیارد تمه‌ن پوڵ به‌ده‌ستهات، به‌ڵام مودیرانی ئه‌و كاته‌ی شیركه‌ت واحێد، ئه‌م ئێعتباره‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی دروست له‌ نێو كرێكاران دابه‌ش نه‌كرد. به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌ت واحێد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ مه‌رجه‌كانی پێویستیان هه‌بووه‌ كه‌ له‌ مه‌زایای یارمه‌تی بێلاعه‌وه‌زی كڕینی مه‌سكه‌ن كه‌ڵك وه‌ربگرن، چه‌ندین جار سه‌ردانی شورای شاری “تاران”یان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.