كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی سه‌نایه‌عی پوشش

234
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی خانه‌نشینكراوی سه‌نایه‌عی رستن و چنینی “پوشش”ی ره‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخراونی حقوقی خانه‌نشینیان، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٣ مانگ به‌سه‌ر خانه‌نشینی ٣١ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا كرێكاران بۆ باز كردنی حێسابی وه‌رگرتنی حقوقی خانه‌نشینی، به‌ ئیداره‌ی كار و بانك نه‌ناسێندراون. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوان، بڕیار دراوه‌ به‌ به‌شداری كرێكاران و به‌ڕێوبه‌ری گشتی سه‌نایه‌عی پوشش به‌ ئامانجی بڕیاردان بۆ ناسینی خانه‌نشینكراوان به‌ بانك بۆ بازكردنی حێساب و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی ته‌سویه‌ حێسابی خانه‌نشینی، جه‌له‌سه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانداریی ره‌شت به‌ڕێوه‌بچێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →