كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌ردی خه‌ڵووزی سیرجان

648y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نی شماره‌ ٤ی به‌ردی خه‌ڵووزی سیرجان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی كرمان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری رژیم له‌م ئۆستانه‌، كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٣ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا مۆزدییه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو و حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه‌ و گوڵانی ئه‌مساڵی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌، به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ی كرێكاران له‌لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكار، ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی ئه‌وان ته‌مدید نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و له‌م بابه‌ته‌وه‌ كرێكاران بۆ په‌رداخت كردنی هه‌زینه‌ ده‌رمانییه‌كانیان، تووشی كێشه‌ بوون. شایانی باسه‌، كرێكارانی ناڕازی زۆرجار له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئیداره‌ی كار كۆبوونه‌ته‌وه‌‌ و خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون.