كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فارسیتی دوروود

14
له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، نزیك به‌ ١٧٠ كرێكاری بێكار كراوی “فارسیتی دوروود” له‌ لۆڕستان به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی فلزكار میكانیك”، كرێكاران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارگه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ بیلاته‌كلیفی درێژماوه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ هه‌ر كامه‌یان پێشینه‌ی ١٤ تا ٢٠ ساڵیان هه‌یه‌، دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ كار بێكار و هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و سه‌نه‌واتی ئه‌وانیش په‌رداخت نه‌كراوه‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →