كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی بافت

23
ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئێخراجی كارخانه‌ی “فولادی بافت” له‌ ئۆستانی كرمان، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری بافت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار ١٠ رۆژ له‌وه‌پێش نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی به‌ بیانووگه‌لێكی جۆراوجۆر له‌سه‌ركار ده‌ركرد. كرێكاران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌ دژه‌ كرێكارییه‌ی خاوه‌نكار، خوازیاری به‌دواداچوونی ده‌ستبه‌جێی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.