رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی “كوشك”ی بافق له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ١٦ كه‌س له هاوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قده‌ستی دوو مانگی رابردوویان له‌به‌ر درگای ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار و رێبه‌ندانی كرێكارانی مه‌عده‌نی “كوشك”ی بافق په‌رداخت نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌م ١٦ كرێكاره به پێشینه‌ی ٣ تا ١٠ ساڵه‌وه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه رایانگه‌یاندووه كه، كرێكارانی ئێخراجی له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كانی مانگه‌كانی به‌فرانبار و سه‌رماوه‌ز به‌شداریان كردووه.