كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولادی زه‌ره‌ند

87
له‌ ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ٧ و ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٢٠٠ كرێكاری پرۆژه‌ی له‌حاڵی ساختی “فولادی زه‌ره‌ند” له‌ كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی فولادی زه‌ره‌ند به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌ به‌شی ساختی دامه‌زراوه‌ی عۆمرانی كووره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكی پێیان په‌رداخت نه‌كردووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاری كرمان، هه‌واڵی چوونه‌ژووره‌وه‌ی كرێكارانی خه‌ڵكی چینی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ راگه‌یاند.